Sarmand Hameed
08 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2022
هەولێر - AA
سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح هیوای خواست جەژنی قوربان ببێتە هۆکاری تێپەڕاندنی گرفت و ئاستەنگان و جێگیر بوونی دادپەروەریی و خۆشگوزەرانی و ئاسوودەیی بۆ هاووڵاتییان.
بەرهەم ساڵح، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی پیرۆبایی بڵاوکردەوە.
سەرکۆماری عێراق نووسیوویەتی:
"جەژنی قوربانتان پیرۆز. خۆتان و کەسوکار هەر لە جەژنان بن، و بە هیوای تێپەڕاندنی گرفت و ئاستەنگانی ئەمڕۆ، و جێگیربوونی دادپەروەریی و خۆشگوزەرانی و ئاسوودەیی بۆ هاووڵاتییان".