Heman Hussein Yaseen
27 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2022
هەولێر - AA
دژەتیرۆری کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە ئاماژەی بەوە داوە کە دوو تیرۆریستی داواکراویان رادەستی دادگای لێکۆڵینەوەی نەینەوا کردووە.
راشیگەیاندووە کە دوو تیرۆریست بەناوەکانی (ف. ن .م. غ و ع. ن. م. غ) کە ئەندامی چالاکی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بوون لە رێکەوتی ٢١ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان لە شاری ھەولێر دەستگیر کران.
دژە تیرۆری کوردستان ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لەسەر داوای دادگای لێکۆڵینەوەی نەینەوا و بە فەرمانی دادوەر لە رۆژی ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٢ ھەردوو تیرۆریستەکە رادەستی دادگای لێکۆڵینەوەی نەینەوا کران.