Rewa Mahmood Hasan
04 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2020
سلێمانی - AA
دوای ئەوەی کە درەنگانێکی شەوی رابردوو بەھۆکارێکی نادیار ئاگر لە بەشێکی چیای گۆیژە کەوتەوە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنترۆل کردووە.
لەم بارەیەوە پارێزگاری سلێمانی د.ھەڤاڵ ئەبوبەکر رایگەیاند، "ئەمشەو تا بەری بەیان لەگەڵ تیمەکانی پۆلیسی بەرگریی شارستانی، پۆلیس، ئاسایش، لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی و لیواکانی سکرتاریەت و ھاونیشتمانانی دڵسۆزدا؛ بۆ پاراستنی گیان و سامانی دانیشتوانی کۆمەڵگا نیشتەجێبونەکانی گۆیژەو کوژاندنەوەی ئاگرە مەترسیدارەکەی شاخی گۆیژەو بەدواداچون بۆ کەمتەرخەمیی و ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە، سوپاس بۆ خودای گەورە، سوپاس بۆ ھیمەتی ھەموو لایەک لە سەعات ٥ی بەرەبەیاندا کۆنترۆڵکرا".
دەگوترێت هۆکاری تەشەنەسەندنی ئاگرەکە رەشەبایەکی بەهێز بووە کە ناوچەکەی گرتووەتەوە و هەر بۆیەش ئاگرەکە بەشی زۆری گەڕەكەكانی گوێژەی گرتووەتەوە و هەروەها بەهۆی تەشەنەكردنی بەشێك لە هاووڵاتیان نزیک لەو شوێنە ماڵەكانیان چۆڵكردووە.