Haydar Karaalp
26 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2020
به‌غدا - AA
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، بڵاویكرده‌وه كه به هۆی ئه‌نجامدانی هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز و فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ١٤ كه‌سی سه‌ربه لیواكانی حزبوڵلا-یان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه لایه‌ن فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراقه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه خراوه‌ته‌ڕوو كه كاته‌كانی نیوه شه‌و كرایه سه‌ر باره‌گای لیواكانی حزبوڵلای سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا كه كرایه سه‌ر باره‌گای لیواكانی حزبوڵڵا له ناوچه‌ی دۆرای به‌غدای پایته‌خت، ١٤ میلیشیا ده‌ستبه‌سه‌ركراون كه ده‌ستیان هه‌بووه له هێرشه مووشه‌كییه‌كانی سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز و فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، ئه‌و گرووپه‌ش له ئامادهكارییدابوون بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی نوێ بۆسه‌ر بینا حكوومییه‌كان حكوومه‌ت له ناوچه‌ی سه‌وز.
- ''ئه‌و گرووپانه رهتیدكهنهوه ببنه به‌شێك له ده‌وڵه‌ت''
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ئه‌و ١٤ میلیشیایه‌ی هێزی دژه تیرۆر ده‌ستبه‌سه‌ری كردوون بڕیاری دادگایان له‌سه‌ره و، هاتووه؛ ''دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه گرووپه چه‌كداره‌كان به ئۆتۆمبێلی حكوومی روویانكرده بینا حكوومییه‌كان له ناوچه‌ی سه‌وز. له‌م نێوه‌نده‌شدا بینای هێزی دژه تیرۆر رووبه‌ڕووی ده‌ستڕێژی گوله بووه‌وه. ئه‌و گرووپانه (حزبوڵڵا) ره‌تیده‌كه‌نه‌وه ببنه به‌شێك له ده‌وڵه‌ت و نایانه‌وێت گوێڕایه‌ڵی فه‌رمان و رێنماییه‌كانی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان بن. ئه‌و جۆره هه‌ڵسوكه‌وتانه مه‌ترسی زیاد ده‌كه‌ن و ئاسایشی رژێمی سیاسیی و دیموكراتیی ده‌وڵه‌ت ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه. پێداگرانه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر رێگاكه‌مان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی گه‌لی عێراق''.
هێزێكی سه‌ربه دژه تیرۆری عێراق، كاته‌كانی نیوه شه‌و ئۆپه‌راسیۆنێكی كرده سه‌ر باره‌گای لیواكانی حزبوڵلای سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی.
سه‌ركرده‌كانی پێكهاتەی میلیشیای شیعه له عێراق، به گوشاری ئێران لێدوان دژ به بوونی ئه‌مریكا ده‌ده‌ن له وڵاته‌كه‌یان.
به‌رپرسی ئه‌منیی حزبوڵڵای عێراق، عه‌لی عه‌سكه‌ری، دوای هێرشه‌كه‌ی دوێنێ شه‌و به توندی ره‌خنه‌ی له سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی، موسته‌فا كازمی گرت و، دووپاتیكرده‌وه كه رۆڵی هه‌بووه له كوشتنی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسدارنی ئێران، قاسم سوله‌یمانی.