Ozhin Ramadhan Salih
02 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2021
کەرکووک - AA
هێزەکانی حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵیی ئۆپەراسیۆنێکیان لە سنووری کارگێڕی قەزای حەویجە باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک ئەنجام دا.
راگەیاندنی میحوەری باکووری حەشدی شەعبی رایانگەیاند، شەوی رابردوو ئۆپەراسیۆنیکی هاوبەشی هێزەکانی میحوەری باکووری حەشدی شەعبی و فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵیی لە ناحیەی رەشاد سەربەقەزای حەویجە دەستی پێ کرد.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە ئۆپەراسیۆنەکە بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و دوورخستەوەی مەترسی ئەمنییه لەسەر پارێزگای کەرکووک.
راگەیاندنی لیوای ١٥ی حەشدی شەعبیش رایانگەیاند کە لەئێستادا، ئۆپەراسیونێکی ئەمنی بۆ پاککردنەوەی دەورووبەری قەزای حەویجە باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک دەستی پێ کردووە.
ئۆپەراسیونی ئەمنی لە قەزای حەویجە لەو ناوچە و گوندانە ئەنجام دەدرێت کە جموجۆڵی چەکدارانی داعشیان تیادا بەدی دەکرێت و ناوبەناویش هێرش دەکەنە سەر هێزە عێراقییەکان.