Zana Natık Kerem
16 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2021
ھەولێر ــ AA
لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق لە باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک، دەست بەسەر ١١ مووشەکی کاتیۆشا، پێنج گولـلە ھاوەن، دوو گولـلەی ئار بی جی و ١١ بۆمبی چێنراودا، گیرا.
فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی، ئۆپەراسیۆنێکی پشکنینیان لە گوندی سەلام سەربە ناحیەی ریاز باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، دەست بەسەر ١١ مووشەکی کاتیۆشا، پێنج گولـلە ھاوەن، دوو گولـلەی ئار بی جی و ١١ بۆمبی چێنراودا، گیراوە.
باس لەوەشکراوە کە بۆمب، گولـلە و مووشەکەکان لەلایەن تیمی ئەندازیاریی سەربە پۆلیسی فیدراڵیی دوای ھەڵگرتنەوەیان، لەناوبراون.