Sarmand Hameed
19 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2022
هەولێر - AA
گوتەبێژی پۆلیسی پاسەوانی سنووری ناوچەی یەک ، عەقید کاروان خۆشناو لە راگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو نێردراوە، بڵاویکردووەتەوە کە، ئەمڕۆ لەدرێژەی کاروچالاکیەکانی فەماندەیی پاسەوانی سنووری ناوچەی یەک - لیوای سێ ، دوای کۆکردنەوەی زانیاری نھێنی لە گوندی زەڵێ لە شارەدێی ھەڵشۆی سەر بە قەزای پشدەر ، تواندرا لەلایەن مەفرەزەکانی فەوجی پێنجی پاسەوانی سنوور ؛ دەست بگرن بەسەر بێنج کیلۆ ٣٠٠ گرام لە ماددەی تلیاک، سێ کیلۆ گرام لە ماددەی کریستاڵ و ١٠ ھەزار حەبی تڕامادۆڵ.
عەقید کاروان خۆشناو ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە تۆمەتباران کە دەیانویست ئەو بڕە ماددە ھۆشبەرە بە شێوەیەکی نایاسایی داخلی سنووری ھەرێمی کوردستان بکەن.