Zana Natık Kerem
19 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2022
ھەولێر ــ AA
لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لە پارێزگای سەڵاحەددین باکووری ئەو وڵاتە، دوو حەشارگەی داعش خاپوورکران.
دەستەی راگەیاندنی حەشدی شەعبی بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ شەممە ھێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق، ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشیان بۆسەر پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە باشووری قەزای بەلەد سەربە پارێزگای سەڵاحەددین ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دوو حەشارگەی داعش لە ناوچەکە دۆزراونەتەوە کە دواتر خاپوورکراون.
سەرەڕای ئەوەی ھێزە عێراقییەکان داعشیان لە ناوچەکان شکست پێ ھێناوە، بەڵام شانە نووستووەکانی رێکخراوەکە تا ئێستا بەردەوامن لەسەر پەلامارەکانیان بەتایبەت لە ناوچەکانی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، دیالە، سەڵاحەددین و ئەنبار.