Zana Natık Kerem
09 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2018
بەسرە ــ AA
بەرپرسێکی خۆجێی بەسرە رایگەیاند کە ئاوی شەتولعەرەب بۆ بەکارھێنان ناشێت کە بە ھۆیەوە ھەزاران کەس لەو پارێزگایە لە چەند مانگی رابردوودا، ژەھراویبوون.
جێگری پارێزگاری بەسرە، زڕغام جودی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەداوە دوای ئەوەی ھەزاران کەس لە بەسرە بە ھۆی پیسبوونی ئاوی خواردنەوە ژەھراوی بوون، تێمێکی تایبەت بۆ ئاشکراکردنی ھۆکاری ژەھراویبوونەکە پێکھێنراوە، ھەروەھا دوای وردبینی و پشکنین ئاوەکە لە تاقیگەکان، دەرکەوتووە، ئاوی شەوتولعەرەب پیسە و تا دێت جۆرەکانی مەترسی لە پیسبوونی ئاوی خواردنەوە لە ناوچە ھاوبەشەکانی نێوان عێراق و ئێران، زیاتر دەبێت.
بە گوتەی ناوبراو، پیسبوونی لە جۆری کادمیۆم لە ئاوی شەتلوعەرەب گەیشتووەتە ٥٣ ھێندەی ئاستەکانی پیسبوون، ھەروەھا رێژەی قورقوشم تیایدا بەدەیان ھێند بەرزبووەتەوە، ھەروەھا رێژەی نیترات و کبریتات بە نۆ ھێند بەرزبووەتەوە.
مانگی رابردوو حکوومەتی عێراق رایگەیاندبوو کە ھەزار و ١٨ کەس بە ھۆی پیسبوونی ئاوی خواردنەوە لە پارێزگای بەسرە ژەھراویبوونە.