Zana Natık Kerem
13 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2021
ھەولێر ــ AA
ئەمڕۆ شەممە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسی باڵای عێراق و رێکخراوەکانی نێودەوڵەتی، لە شاری بەغدا پایتەختی عێراق، کۆنگرەی نێودەوڵەتی تایبەت بە دۆسیەی ئاو دەستی پێکرد.
لە کۆنگرەکەدا کە لە لایەن وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق، رێکخراوە، وەزیری پلاندانانی عێراق، خالید نەجم بەتال گوتارێکی پێشکەشکرد و بەستنی کۆنگرەکەی، بە روداووێکی زانستی و گرنگ لەقەڵەمدا و رایگەیاند، بەستنی کۆنگرەکە لە کاتێکدایە کە عێراق بەرەڕووی ژمارەیەک ئاڵنگاریی بووەتەوە لەوانە قەیرانی تەندروستیی و ئاو لەگەڵ ئاڵنگاریی ئەمنی.
خالید نەجم بەتال گوتیشی: "داوا دەکەین لە میانی ئەم کۆنگرەیەوە، یەکسانی و دادپەروەریی لە دابەشکردنی ئاو لە ناوچەکەدا، بەدی بێت".
ئەم کۆنگرەیە بۆ یەکەمجارە تایبەت بە ئاو لە عێراق دەبەسترێت کە تا سبەی یەکشەممە بەردەوام دەبێت.