Ali Mukarrem Garip,Rewa Mahmood Hasan
04 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2019
کەرکووک - AA
لە کەرکووک هاووڵاتیان بۆ نوێژی جەژن مزگەوتەکانی شاریان پڕکرد و نزایان کرد بۆ ئاشتی خۆشگوزەرانی لە وڵاتدا.
ئیمامی مزگەوتی گەورەی نوور لە سەر رێگەی بەغدا لە ناوەندی پارێزگای کەرکووک بەناوی ئەحمەد خورشید لەلێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند گەورەترین ئومێدیان ئەوەیە کە تەواوی موسڵمانان بە ئاشتی و خۆشگوزەرانی بژین.
ئیبراهیم ئاڵتونجی هاووڵاتی کەرکووک گوتی، "دەمانەوێت وڵاتمان لە بەڵای تیرۆر رزگار بن و ئیتر خەڵک تۆزێک بە خۆشی بژین".
عەلی رەشید ئاوارەی مووسڵە و ئێستا لە شارەکە نیشتەجێیە، نوێژی جەژنی لە مزگەوتی گەورەی نوور کرد و هیوای خواست ئەو ناوچانەی لەدەست داعش رزگار کراون زوو ئاوەدان بکرێنەوە تاکو زوو بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان.