Heman Hussein Yaseen Yaseen
04 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2019
هه‌ولێر - AA
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئاگر له شوقه‌كانی ئیسكان كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه ٥ ئۆتۆمبێل سووتان و زیانێكی ماددی به‌ر هاووڵاتییان كه‌وت و زیانی گیانی نه‌بووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر، عه‌مید شوان عه‌بدولقادر هۆكاری ته‌شه‌نه‌كردنی ئاگره‌كه‌ی بۆ كه‌مته‌رخه‌می پڕۆژه‌كه گه‌ڕانده‌وه و رایگه‌یاند كه پارێزگای هه‌ولێر له كه‌مته‌رخه‌می پڕۆژه‌كه ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه.
كاتژمێر ٧ ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ئاگر له پاڕكینگی شوقه‌كانی ئیسكان كه‌وته‌وه و به هه‌وڵی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی، دوای دوو كاتژمێر ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ كرا و له‌م رووداوه‌شدا ٥ ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان سووتان.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر، عه‌مید شوان عه‌بدولقادر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا گوتی: ''وه‌كو ئه‌وه‌ی كه دیاره ٥ ئۆتۆمبێل سووتاوه و وه‌ك شایه‌تحاڵه‌كان ده‌ڵێن كه یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كان له‌كاتی كارپێكردنی كێشه‌ی فیول په‌مپی هه‌بووه و ئاگری گرتووه و دواتر ئاگره‌كه ته‌شه‌نه‌ی كردووه، به‌ڵام تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی توانییان كۆنتڕۆڵی رووداوه‌كه بكه‌ن''.
له‌باره‌ی هۆكاری ته‌شه‌نه‌كردنی ئاگره‌كه‌ش، شوان عه‌بدولقادر گوتی: ''له‌م پڕۆژه‌یه‌دا كه‌مته‌رخه‌می له سیسته‌می به‌رگری شارستانی هه‌بووه و كه‌موكوڕی له پڕۆژه‌كه‌دا هه‌یه و دوای ئه‌م رووداوه، ئێمه نوسراو بۆ پارێزگای هه‌ولێر ده‌كه‌ین بۆ ئه‌م كه‌مته‌رخه‌مییه و لێپێچینه‌وه له‌م پڕۆژه‌یه''.
ناوبراو روونیشیكرده‌وه كه له‌م رووداوه‌دا ته‌نیا زیانی ماددی هه‌بووه و زیانی گیانی نه‌بووه.
یه‌كێك له دانیشتووانی شوقه‌كانی ئیسكان ئاماژه به‌وه ده‌كات "هه‌ر ماڵێك مانگانه بڕی ١٠٠ دۆلاری ئه‌مریكی لێ وه‌رده‌گیرێت له‌به‌رامبه‌ر خزمه‌تگوزاری كه‌چی سیسته‌می ئاگركوژێنه‌وه و ئاگاداركه‌ره‌وه له پڕۆژه‌كه‌دا نیه".
مه‌هدی ساڵح دانیشتووی یه‌كێك له تاوه‌ره‌كانی ئیسكان، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''ماوه‌ی دوو ساڵه له‌م پڕۆژه‌یه نیشته‌جێم، مانگانه هه‌ر ماڵێك بڕی ١٠٠ دۆلاری ئه‌مریكایی لێ وه‌رده‌گیرێت له‌به‌رامبه‌ر خزمه‌تگوزاری به‌ڵام هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كی نیه، چه‌ند جارێك گله‌ییمان كردووه به‌ڵام گوێمان لێ ناگیرێت''.
مه‌هدی ساڵح گوتیشی: ''سیسته‌می ئاگركوژێنه‌وه و ئاگاداركردنه‌وه‌و به‌رگری له‌م پڕۆژه‌یه‌دا نیه و ئه‌گه‌ر سیسته‌می ئاگاداركردنه‌وه هه‌بوایه ئه‌وا ئه‌م رووداوه وا ته‌شه‌نه‌ی نه‌ده‌كرد. ئه‌وه له كاتێكدا ئه‌وه‌نده به چڕی شوقه‌كان له ناو یه‌كتردا درووست كراون به شێوازێك كه هیچ سه‌وزاییه‌ك نییه و له‌گه‌ڵ هه‌ر چه‌شنه رووداوێك هه‌موو شوقه‌كان له مه‌ترسیدا ده‌بن''.
شوقه‌كانی ئیسكان له ١٦ تاوه‌ر پێك دێت و زیاتر له هه‌زار ماڵی تێدایه و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش به‌هۆی رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه، پێنج ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان سووتان.
