Zana Natık Kerem
25 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2022
ھەولێر – AA
لە میانی ئۆپەراسیۆنیکی ھێزەکانی حەشدی شەعبیدا لە پارێزگای دیالە رۆژھەڵاتی عێراق، حەشارگەیەکی تیرۆریستانی داعش خاپوور کرا.
دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی سەربە لیوای ٦٢ی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای دیالە، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە دەورووبەری قەزای میقدادییە (شارەبان) باکووری رۆژھەڵاتی پارێزگای دیالە ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، حەشارگەیەکی تیرۆریستانی داعش دۆزراوەتەوە، دواتر لەلایەن ھێزەکانی حەشدی شەعبییەوە خاپوورکراوە.