Zana Natık Kerem
27 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2021
ھەولێر ــ AA
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق رايگەیاند کە دوو دەروازەی سنووریی لە بەردەم ھاتنی زیارەتکاران بۆ عێراق بەمەبەستی بەشداریکردن لە رێورەسمی چلەی ئیمام حوسێن داخراوە.
سەرچاوەکە بۆ میدیا عێراقییەکان ئاشکرایکردووە کە دەسەڵاتدرانی عێراق دەروازە سنوورییەکانی شەلامچە لە پارێزگای بەسرە و زرباتییە سەربە پارێزگای واست لە بەردەم ھاتنی زیارەتکاران بۆ عێراق بەمەبەستی بەشداریکردن لە رێورەسمی چلەی ئیمام حوسێن داخستووە.
سەرچاوەکە زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە نەخستووەتەڕوو بە تایبەتیش لەبارەی ھۆکارەکانی داخستنی دەروازەکان.
دەرزاوەکانی شەلامچە و رزباتییە، دوو دەروازەی سنووریین لەگەڵ ئێران.