Heman Hussein Yaseen
11 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2022
هەولێر - AA
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، دایکی ئایدن مەعروف وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان کۆچی دوایی کرد.
نووسینگەی وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان رایگەیاند، "بەناوی ستافی نووسینگەی وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئایدن مەعروف دەکەین بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزیان خوالێخۆشبێت (حەسیبە سەلیم کورەچی) و ھیواخوازین ئەمە دواکۆست و ناخۆشییان بێت".
ئایدن مەعروف لە خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، ئەندامی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی بوو لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پۆستی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکانی لە پشکی تورکمان وەرگرتووە و ئێستاش لەم پۆستەدا بەردەوامە.