Zana Natık Kerem
02 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2021
ھەولێر ــ AA
سوپای عێراق رایگەیاند کە چوار تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای دیالە رۆژھەڵاتی عێراق، دەستگیرکردووە کە یەکێکیان خۆکوژبووە و پلانی دانابوو، خۆی لە بەغدای پایتەخت بتەقێنێتەوە.
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا رەسول لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی ئاسایشی نیشتمانیی، شانەیەکی تیرۆریستییان لە پارێزگای دیالە ھەڵوەشاندووەتەوە و بەرپرس و ئەندامانی شانەکە کە چوار کەس بوون، دەستگیرکراون.
بەپێی راگەیەنراوەکە یەکێک لە ئەندامانی شانە تیرۆریستییەکە، خۆکوژبووە کە پلانی دانابوو، خۆی لە بەغدا پایتەخت بتەقێنێتەوە، بێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەوبارەوە بخرێتەڕوو.
ئاماژە بەوەیشدراوە کە دەستگیرکراوەکان لە میانی وەرگرتنی گوتەکانیان، دانیان بەوەداناوە کە فەرمانیان پێکرابوو ئاسایش و سەقامگیری لە عێراق بەتایبەتیش بەغدای پایتەخت، بشڵەژێنن.
لە کۆتایی راگەیەنراوەکە ئەوە خراوەتەڕوو کە دەستگیرکراوەکان رەوانەی لایەنی دادوەریی کراون بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان بگیرێتەبەر.