Zana Natık Kerem
03 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2023
ھەولێر – AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لە پەیامێکدا بەبۆنەی رۆژی جیھانیی رۆژنامەگەرییدا، پابەندبوونی خۆی بە پاراستنی ئازادی رۆژنامەگەریی دووپات کردەوە و رایگەیاند کە رۆژنامەگەریی پیشەیی، باشترین ھاوبەشیانە لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا.
محەمەد شیاع سوودانی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، پەیامێکی بەبۆنەی رۆژی جیھانیی رۆژنامەگەریی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە "لە رۆژی جیھانیی رۆژنامەگەرییدا، سڵاو لە سەرجەم ئەو رۆژنامەنووس و میدیاکارانەی کە خزمەتی راستی دەکەن، بەپێی بنەماکانی یاسا و دەستوور پابەندبوونی خۆمان بە پاراستنی ئازادی رۆژنامەگەریی دووپات دەکەینەوە، چونکە کۆڵەکە و دیواری پتەوی دیموکراسییە".
سەرۆکوەزیرانی عێراق ھەروەھا نووسیوویەتی: "لەم بۆنەیەدا، دووپاتی دەکەینەوە کە رۆژنامەگەری پیشەیی، باشترین ھاوبەشمانە لە جێبەجێکردنی ئەرکە نیشتمانییەکەماندا بۆ خزمەتکردنی گەلەکەمان".
لە ساڵی ١٩٩١وە رۆژی سێی ئایاری ھەموو ساڵێک، لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەرۆژی جیھانیی رۆژنامەگەریی ناسێندراوە.