Sarmand Hameed
10 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2023
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی سەردانی مزگەوتی گەورەی شێخ زایدی کرد لە ئەبو زەبی.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، سوودانی لە پەراوێزی سەردانە فەرمییەکەی بۆ ئیمارات، سەردانی مزگەوتی گەورەی شێخ زایدی کرد لە ئەبو زەبی.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق سورەتی فاتیحەی لەسەر مەزاری شێخ زاید بن سوڵتان ئال نهیان خوێند، هەروەها گەڕانێکی بەنێو مزگەوت و هۆڵ و ژوور و باخچەکانی مزگەوتەکەدا کردووە و دواتر لە تۆماری بیرەوەریەکانی تایبەت بە سەردانیکەرانی مزگەوتەکەدا، یاداشتێکی نووسیووە.
دوێنی پێنجشەممە، سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە ئیمارات و لە میانیدا لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات، محەمەد بن زاید و هاوتا ئیماراتییەکەی، محەمەد بن راشد ئال مەکتووم کۆبووەوە.