Heman Hussein Yaseen
10 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2023
ههولێر - AA
ئەمڕۆ ھەینی لە سەرجەم مزگەوتەکانی ھەرێمی کوردستان، نوێژی مردوو (غائیب) بۆ قوربانییانی بوومەلەرزەکەی رۆژی دووشەممەی تورکیا و سووریا ئەنجامدرا کە تا ئێستا بەھۆی بوومەلەرزەکەوە زیاتر لە ٢٠ ھەزار کەس گیانییان لەدەستداوە.
لە مزگەوتی جەلیل خەیاتی شاری ھەولێر، به ئامادهبوونی وهزیری ئهوقاف و كاروباری ئایینی ههرێمی كوردستان پشتیوان سادق، پارێزگاری ههولێر ئومێد خۆشناو، جێگری كۆنسوڵی توركیا له ههولێر ئهمیر تهكیر و ژمارهیهك له موسڵمانانی دیكه، پێشنوێژ و گوتاربێژی مزگەوتەکە، بەشیر خەلیل حەداد لە میانی پێشکەشکردنی گوتارهكهیدا گوتی: ''وەک بینمان رۆژی دووشەممەی رابردوو بوومەلەرزەیەک لە وڵاتانی تورکیا و سووریایدا و بەم ھۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە ھاووڵاتییان گیانییان لەدەستداوە و ژمارەی قوربانییان تا ئێستاش لە زیادبووندایە و گەیشتووەتە زیاتر لە ٢٠ ھەزار کەس و زیانێکی ماددی زۆریش لە باڵەخانە و خانووەکان کەوتووە و ھەموو جیھان پێیەوە خەریکە و زۆرێک لە وڵاتانیش دەستی یارمەتییان درێژکرد و ھەرێمی كوردستان لە پێشەوەی ئەو وڵاتانە بوو چ حکوومەت چ هاووڵاتییان دەستپێشخەرییان کرد بۆ ئەوەی ئەو پەیوەندییە موسڵمانییه و برایهتییهی له نێوانماندا ههبوو بیپارێزین و یارمهتی خوشك و برایانمان بدهین''.
بهشیر خەلیل حەداد گوتیشی: ''زۆرێك له خهڵك دوای روودانی بوومهلهرزهكه پێناسهی جیاواز بۆ بابهتهكه دهكهن، بهداخهوه نابێت پێناسهكان ئازاری خهڵكی بهشمهینهت زیاتر بكات، بهڵكو دهبێت خوێندنهوهیهكی دروست بۆ بابهتهكه بكرێت، پێویستە بزانین ئەو رووداوانە بەپێی یاسا و رێسای گەردوونی بەڕێوەدەچێت و بۆیە ئەو رووداوانە نیشانەیەکە لە نیشانە گەورەکانی خودا، خوای گەورە توانای خۆی نیشان دەدات، ئەم رووداوانە لە زۆر شوێی دونیا روودەدەن تەنانەت لە مەککەی پیرۆزیش روویداوە ، ئەمە مانای ئەوە نییە کە خوای گەورە غەزەبی لێ گرتووە، لە مەڕەش بینمان کە مزگەوت چۆن رووخاوە لە کاتێکدا خەڵک لەناو مزگەوت و خەریکی خواپەرستی بوون''.

دوای گوتاری ههینی و ئهنجامدانی نوێژی ههینی، ئینجا نوێژی مردوو بۆ قوربانییانی بوومهلهرزهكهی توركیا و سووریا ئهنجامدرا و دواتریش وهزیری ئهوقاف و كاروباری ئایینی ههرێمی كوردستان پشتیوان سادق له لێدوانێكی رۆژنامهوانییدا گوتی: ''ئهمڕۆ رێوڕهسمی نوێژی مردوومان بۆ قوربانییانی ئەو کارەساتە ئەنجامدا و دووبارە پرسە و سەرەخۆشیمان بۆ کەسوکاری قوربانییان دەردەبڕین، ئەنجوومەنی وەزیران کەمپەینی ھاوکاری راگەیاندووە و ھەرێمی کوردستان لە زۆر وڵاتانی دیکە زووتر وەکو مافی موسڵمانییەتی و مافی دراوسێیەتی و مافی مرۆیی، بەھانای ئەو خەڵکەوە ھات، ھەرچەندە توانای ھەرێمی کوردستان سنووردارە بەڵام ئەمە نیشاندان و دەرخەری ھەست و سۆزی مرۆڤایەتییە بۆ ئەو خەڵکە کە ئەم کارەساتە گەورەیان لێ قەوماوە''.
ههر له رێوڕهسمهكهدا پارێزگاری ههولێر ئومێد خۆشناو له لێدوانێكی رۆژنامهوانییدا گوتی: ''لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی حکوومەت بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و ھاوکاری لە دوای بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران کە تیاییدا پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی راسپارد بۆ راگەیاندنی کەمپەینەکە و، دوای ئەوەی وەزارەتی ئەوقاف بڕیاری ئهوهیدا کە لەسەرجەم مزگەوتەکان نوێژی مردوو بۆ قوربانییان ئەنجام بدرێت، ئەمڕۆ به ئامادهبوونی ژمارهیهك هاووڵاتیی و وەزارەتی ئەوقاف و جێگری کۆنسوڵی تورکیا لە ھەولێر رێوڕەسمەکە ئەنجامدرا''.
ئومێد خۆشناو گوتیشی: ''کەمپەینەکە بەردەوامە و سوپاس بۆ خەڵکی میھرەبانی ھەولێر کە لە ھەموو ئاستەکان بەشداربوونە و کارەکان بەباشی بەڕێوەدەچێت، دوێنێ شەو بەشێک لە کەلوپەل و پێداویستییەکان رەوانە کراون، ھاوکات ھەژماری بانکیی ٥٠٨ بانکی منارە کراوەتەوە بۆ ئەو خێرخوازانەی بهشدار دهبن، ھیوادارین بتوانین بەشێك بین لە سوکنایی ئەوان و ھاوکاریان بین لەم بابەتەوە''.
جێگری كۆنسوڵی توركیا له ههولێر، ئهمیر تهكیر سوپاسی حكوومهتی ههرێمی كوردستانی كرد و رایگهیاند كه نیشاندانی دۆست و برایهتی له رۆژێكی وادا جێگای پێزانینه.
ئهمیر تهكیر له لێدوانێكی رۆژنامهوانییدا گوتی: ''ئەمڕۆ بەشداربووین لە رێوڕەسمی ئهنجامدانی نوێژی ھەینی و ئەنجامدانی نوێژی مردوو بۆ قوربانییانی بوومەلەرزەکە، سوپاسی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین کە لە زووترین کاتدا لە سێ پارێزگا کەمپینێکی کۆکردنەوەی کۆمەک و ھاوکاری راگەیاند، بێگومان لە رۆژێکی وا دا دۆست و برایەتیان نیشاندا ئهمه جێگای پێزانینه و لەمبارەیەوە سوپاسیان دەکەین.
بەرەبەیانی دووشهممه شەشی شوبات، بوومەلەرزەیەک بە پلەی ٧.٨ پلەی رێختەر تورکیای ھەژاند و بوومەلەرزەکە سووریا و بەشێک لە وڵاتانی دیکەیشی گرتەوە و لە ھەرێمی کوردستانیش بە ٤.٧ پلەی رێختەر ھەستی پێکرا.
رووداوەکە ژمارەیەکی زۆر قوربانی لێکەوتووەتەوە و تا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی لە وڵاتانی تورکیا و سووریا بەھۆی بوومەلەرزەکەوە گیانییان لەدەستداوە ٢٢ ھەزار کەسی تێپەڕکردووە و گەڕان و پشکنینیش بەدوای قوربانییان بەردەوامە.