15 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2019
سەڵاحەددین ــ AA
سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند کە لەمیانی ئۆپەراسیۆنێكی هێزە عێراقییەكاندا، هەشت چەكداری رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین، كوژراون.
ئەفسەرێكی پۆلیسی سەڵاحەددین بە پلەی نەقیب كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "لە دوو رۆژی رابردوودا، هێزە عێراقییەكان ئۆپەراسیۆانێكیان بەئامانجی پاكسازییكردنی ناوچەكانی رۆژئاوای قەزای سامەڕا سەربە پارێزگای سەڵاحەددین لە پاشماوەكانی داعش ئەنجامداوە".
ئەو ئەفسەرە باسی لەوەیشكرد كە لەمیانی ئۆپەراسیۆنەكەدا، شەڕ و پێكدادان لەنێوان هێزە عێراقییەكان و پاشماوەكانی داعش لە ناوچەیەكی رۆژئاوای قەزای سامەڕا روویداوە.
ئاشكراشیكرد كە لەمیانی شەڕ و پێكدادانەكاندا، هەشت چەكداری داعش كوژراون و دوو كارمەندی ئەمنی برینداربوون.
ئەو ئۆپەراسیۆنەش دوای ئەوە ئەنجامدرا كە چەند رۆژێك لەمەوبەر، دوو كردەی خۆكوژی كرانەسەر دوو خاڵی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین و بەهۆیەوە ١١ چەكداری حەشدی شەعبی کوژران كوژران.