Zana Natık Kerem
20 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2020
بەغدا - AA
سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆری عێراق، فەریق روکن عەبدولوەهاب ساعدی رایگەیاند کە هێزەکانیان بە هاوبەشی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، ئۆپەراسیۆن بەئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش ئەنجام دەدەن.
فەریق روکن عەبدولوەهاب ساعدی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا گوتی: " ئۆپەراسیۆنەکە بەم نزیکانە هێزەکانی دژە تیرۆر باوبەشی لەگەڵ فە رماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان پشت بەستن بە پلانێکی وردی هەواڵگریی بۆسەر تیرۆریستانی داعش ئەنجامی دەدەن".
جەختیکردەوە لەسەر ئەوەی کە ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی تیرۆریستانی داعش کە لە ژمارەیەک ناوچەی عێراق خۆیان حەشارداوە لەناودەبرێن.
لای خۆیەوە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی رۆژئاوای نەینەوا، لیوا روکن جەبار تائی لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە لە میانی ئۆپەراسیۆنی شێرەکانی جەزیرە-دا کە هێزەکانی سوپا بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە سنووری پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەددین و ئەنبار ئەنجامی دەدەن، دەستکەوتێکی باش بەدیهاتووە.
گوتیشی: "لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، رێگەی گواستنەوە و هاتوچۆکردن لە سنووری ئەو سێ پارێزگایە لە تیرۆریستانی داعش پچڕێندراوە".
باسی لەوەشکرد کە ئۆپەراسیۆنەکە بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکە درێژەی هەیە.