Sarmand Hameed
01 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر - AA
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراقی ئاشكرایكرد، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا لە رۆژی ٣ی تشرینی یەکەمەوە تا کاتێکی نادیار لەلایەن تورکیاوە ھەڵپەسێردراوە.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراقی لە راگەیهنراوێکدا کە ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، ئاگاداری ھەموو کۆمپانیاکان و گەشتیارانی کردووەتەوە کە، لەلایەن تورکیاوە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ھەردوو وڵات لە رێکەوتی ٣ی تشرینی یەکەمەوە تا کاتێکی نادیار ھەڵپەسێردراوە.
دەسەڵاتەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە گەڕانەوەی هاووڵاتییانی عێراقی لە تورکیاوە بۆ بەغدا بەدەر کراوە لە بڕیارەکە و لە ھەوڵی ئەودان لە رێگای کەناڵه دیپلۆماتییهكانی نێوان ھەردوو وڵات گرفتی ئەو ھاووڵاتییە عێراقییانە چارەسەر بکەن کە لە وڵاتی تورکیا گیریان خواردووە.
لە راگهیهنراوهكهی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراقیدا، ئاماژە بە ھۆکاری درێژکردنەوەی ھەڵپەساردنی گەشتە ئاسمانییەکان نەکراوە.