09 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2020
بەغدا ــ AA
وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند كە دوو تیرۆریستی داعش لە سنووری پارێزگای كەركووك كوژراون.
لەوبارەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە كە هێزێكی فیرقەی پێنج سەربە پۆلیسی فیدرال بۆسەیەكیان بۆ تیرۆریستانی داعش داناوە لە گوندی تەرەفاوی نزیك زنجیرە چیاكانی حەمرین كە دەكەوێتە بەرپرسیاریەتی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركووكەوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە لەمیانی بۆسەكەدا، هێزەكانی پۆلیسی فیدرال، دوو تیرۆریستی داعشیان كوشتووە.
ئەمەیش دوای ئەوە دێت، دوێنێ دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاندبوو كە هێزەكانی لیوای ٢١ی حەشدی شەعبی، گردبوونەوەیەكی تیرۆریستانی داعشیان لە ناوچەكەی حمێزە، عەواشرە و ئەبو روكبە لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین بۆردومان كرد و بەهۆیەوە ژمارەیەك تیرۆریست كوژراون و برینداربوون.