21 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2019
بەغدا ــ AA
ئەندامی فراكسیۆنی سادیقون لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، عودەی عەواد رایگەیاند كە فراكسیۆنەكەی واژووی ژمارەیەك ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بەمەبەستی درووخستنەوەی سەركۆمار، بەرهەم ئەحمەد ساڵح لە پۆستەكەی بەهۆی ئەوەی سوێندی یاسایی شکاندووە، كۆكردووەتەوە.
فراكسیۆنی سادیقون باڵی سیاسی گرووپی عەسائبی ئەهلی حەق-ە بەسەرۆكایەتی قەیس خەزعەلی كە بەنزیك لە ئێران ناسراوە.
ئەمەش لە كاتێكدایە لە ماددەی ٦١ی دەستووری عێراقدا ئاماژە بەوەكراوە، ئەنجوومەنی نوێنەران کاتێک بە زۆرینەی دەنگ سەركۆمار لە پۆستەكەی دوور دەخاتەوە کە لایەن دادگای باڵای فیدرالەوە بە شكاندنی سوێندنی یاسای، پێشێلكردنی دەستوور یان ناپاكی گەورە تۆمەتبار بكرێت.
لە راگەیەندراوێكدا، عودەی عەواد گوتوویەتی:"سەركۆمار سوێندنی یاسایی شكاندووە و رێزی لە كاتەكانی دەستوور نەگرتووە سەبارەت بە دەست نیشانكردنی كەسێك بۆ سەرۆكوەزیران، ئەركی سەرەكی سەركۆمار ئەوەیە شكۆی دەستوور بپارێزێت".
ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی سادیقون ئەوەشی گوتووە:"فراكسیۆنەكەمان واژووی ژمارەیەك ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران كۆكردووتەوە بۆ ئەوەی سەركۆمار لە پۆستەكەی دوور بخرێتەوە بە هۆی ئەوەی سوێندنی یاسایی شكاندووە و، هەروەها لە پارێزگاریكردن لە دەستوور گۆڕاوە بۆ پارێزگاریكردن لە پشكپكشێنە".
بەهۆی بەردەوامیی خۆپیشاندانەكان لە بەغدای پایتەخت و شارەكانی دیكەی عێراق و لەسەر داوای مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عێراق، عەلی سیستانی سەرەتای ئەم مانگە سەرۆكوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی دەستیلەكاركێشایەوە.
لە رۆژی دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی-یەوە، بەپێی دەستوور پێویستبوو سەركۆمار، بەرهەم ساڵح لە ماوەی ١٥ رۆژدا كەسێكی دیكە بۆ پێكهێنانی حكوومەت رابسپێرێت كە رۆژی دووشەممەی رابردوو ئەو وادەیە كۆتاییهات.
بەڵام سەركۆمار، بەرهەم ئەحمەد ساڵح راسپاردنی كەسێكی بۆ پێكهێنانی كابینەی حكوومەتی داهاتوو بۆ سبەی یەكشەممە دواخست بەهۆی ئەوەی هێشتا هێزە سیاسییەكان و خۆپیشاندەران لەسەر كاندیكردنی كەسێك بۆ سەرۆكوەزیران نەگەیشتوون بە رێككەوتن.