Sarmand Hameed
17 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2020
بەغدا - AA
لە ئاکامی رووبەڕووبوونەوەی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان لە نزیک گۆڕەپانی تەحریر ناوەڕاستی بەغدا پایتەختی عێراق، خۆپیشاندەرێک کوژرا و ١٠ی دیکە برینداربوون.
سەرچاوەیەک لە فەرمانگەی تەندروستی رەسافە کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، هێزەکانی چالاکییە مەدەنییەکان بۆمبی گازی فرمێسکڕێژ و گوللـەی راستەقینەیان بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران لە نزیک پردی سەنک بەکارهێنا و بەوهۆیەوە خۆپیشاندەرێک کوژرا و ١٠ی دیکە برینداربوون.
لە لای خۆیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنیی کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت رایگەیاند، خۆپیشاندەران هەوڵیاندا ئەو بەربەستە ئەمنییانە ببڕن کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لەسەر پردی سەنک و دەوروبەری دایانناوە و بەهۆیەوە رووبەڕووبوونەوە لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزەکانی چالاکییە مەدەنییەکان روویدا.
هاوکات گوتەبێژی سەربازیی بەناوی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، لیوا روکن عەبدولکەریم خەڵەف لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی فەرمی حكوومهت رایگەیاند، کەسانی گێرەشێوێن هێرشیان کردووەتەوە سەر بەربەستە ئەمنییەکان لە ناوچەی سەنک.
بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، لە دەستپێکی خۆپیشاندانەکانهوه لە بەغدای پایتەخت و شارەکانی دیکەی عێراق کە له سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە تا ئێستا بەردەوامە، ٥٠٢ کەس کوژراون و زیاتر لە ١٧ هەزار كهسی دیکە لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.