Zana Natık Kerem
21 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر ــ AA
بانكی رەشید لە عێراق رایگەیاند كە هەر فەرمانبەرێك بۆ جاری دووەم هاوسەرگێری ئەنجام بدات، ئەوا 10 ملیۆن دیناری وەك پێشینەی هاوسەرگیری پێ دەدەن.
نووسینگەی بانكی رەشید لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی كردووەتەوە كە بڕیاریانداوە بەدابەشكردنی پێشنەی هاوسەرگیری بۆ فەرمانبەران بەمەرجێك پێشووتر سوودەمەند نەبووبێت لە پێشنەکە.
ئاشكراشیكردووە مەرجی پێدانی پێشنیەكە تەنها یەك دەستەبەری بۆ فەرمانبەران پێویستە لەسەر میلاكی هەمیشەیی کە خزمەتی لە دووساڵ كەمتر نەبێت.
ئاماژەی بەوەیشداوە كە بڕی پێشنییەكە 10ملیۆن دینارە.