AA
12 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2019
بەغدا ـ AA
بەرپرسێکی ئەمنی عێراقی رایگەیاند کە لە ھێرشێکدا لە باکووری رۆژئاوای پارێزگای دیالە، سێ گەورە تیرۆریستی داعش کوژراون.
سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە، سادق حوسەینی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا گوتی: "سێ گەورە تیرۆریستی سەربە بەناو ویلایەتی دیالەی رێکخراوی داعش لە ئەنجامی ھێرشێکدا بۆسەر داعش لە ناوچەیەکی سنووری نێوان پارێزگای دیالە و سەڵاحەددین، کوژراون".
سادق حوسەینی ئەوەشی گوت "بۆردومانکردنی داعش و کوشتنی سێ گەورە تیرۆریستەیان لەسەر بنەمای زانیاری ھەواڵگیری ورد بووە".
کوژرانی ئەو سێ گەورە تیرۆریستەی سەربە داعش لە کاتێکدایە کە تیرۆریستەکانیان لەم ماوەیەی دواییدا ھێرش و پەلامارەکانیان لەو ناوچانەوە زیاتر کردووە.