Ali Makram Ghareeb
20 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2022
کەرکووک-AA
بە بۆمب ھێرش کرایە سەر نووسینگەی کەرکووکی جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، شاخەوان عەبدوڵا.
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک، ئەمیر نوری لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژەی بەوە کرد، کەسانێک کە ھێشتا ناسنامەکانیان دەستنیشان نەکراوە، نارنجۆکێکیان فڕێداوەتە ناو نووسینگەکەی شاخەوان عەبدوڵا لە کەرکووک.
ئەمیر نوری ئەوەشی راگەیاند کە ھێرشەکە زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و تەنھا زیانی ماددیی بەر نووسینگەکە کەوتووە.
ئاشکرایشی کرد کە لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.