Rewa Mahmood Hasan
09 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2023
سلێمانی - AA
لەژێر ناونیشانی بەرات ناسنامەی رەسەنی کوردە، ئاهەنگی شەوە بەرات لە هۆڵی تەوار لە شاری سلێمانی بەرێوەچوو.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە هەشتی ئازاری ٢٠٢٣، لە هۆڵی تەوار لە شاری سلێمانی لەژێر دروشمی بەرات ناسنامەی رەسەنی کوردە، بەهەماهەنگی هەریەک لە کۆمەڵەی کەلەپوری فۆلکلۆری کورد، رێکخراوی بوژانەوەی کەلەپوری کوردی و کۆمەڵەی هونەری میللی کوردی، بەڕێوەچوو.
لە شەوە ئاهەنگەکەدا جگە لە چەند چالاکییەکی گۆرانی و هەڵپەرکێ نمایشی منداڵان بەجلی کوردییەوە، نقوڵ و و چکڵێت و شیرینی دابەش کرا.
لە بەشێکی دیكهدا نمایشی جلوبەرگ بۆ منداڵ رێکخرابوو.