Zana Natık Kerem
03 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2023
ھەولێر – AA
لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزەکانی سوپای عێراقدا لە پارێزگای بەغدا ناوەڕاستی ئەو وڵاتە، تیرۆریستێکی داعش کوژرا.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق بڵاوی کردەوە کە ھێزەکانی فیرقەی شەشی پیادە سەربە سوپای عێراق، ئۆپەراسیۆنیکیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە قەزای تارمییە باکووری پارێزگای بەغدا ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، تیرۆریستی داعش کوژراوە، ھەروەھا حەشارگەیەکی تیرۆریستانی داعش خاپوورکراوە.