Ali Makram Ghareeb
15 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2022
کەرکووک – AA
لە کەرکووک نوێژی مردوو بە غیابی بۆ ئەو کەسانە ئەنجام درا کە لە کاتی هەوڵی کودەتاکەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) لە ١٥ی تەمووزی ٢٠١٦دا شەهید کران.
سەدان تورکمان کە روویان کردبووە مزگەوتی ئاڤجی لە گەڕەکی موسەڵڵا لە کەرکووک، لە نوێژی هەینیدا نزای لێخۆشبوونیان بۆ شەهیدانی ١٥ی تەمووز کرد.
پێشنوێژ و گوتاربێژی مزگەوتی ئاڤجی، عادل مەحمود لە گوتاری هەینیدا ئاماژەی بەوە دا کە ئەو هاونەژادانەیان لەبیر نەکردوون کە لە پێناو وڵات لە فیداکردنی گیانی خۆیان سڵیان نەکردووەتەوە.
مەحمود بە ئاماژەدان بەوەی کە بەهۆی ئەوەی مێژووی تورک یەکە دوژمنەکانیشی هەریەکن و ئاماژەی بەوە دا کە دوێنێ یادی قوربانیانی ١٤ی تەمووز کۆمەڵکوژی کەرکووک و ئەمڕۆیش یادی شەهیدانی ١٥ی تەمووز دەکەنەوە.
ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەی کە گەل و کۆماری تورکیا هەمیشە لەگەڵ ستەملێکراو و مافخوراواندا بووە، گوتی: "تورکیا لە رێگای هاوکاری و پشتیوانییەکانییەوە لەگەڵ هەژار و کەمدەرامەتانی ناوچەکە و وڵاتاندا بووە و بەردەوام دەبێت لەوە. وەک وەفایەک بەرامبەر ئەو هاوکارییانەی ساڵانێکە گەلی تورکیا بێ جیاکاری مەزهەب و نەتەوە پێشکەشی گەلی عێراقی دەکات، یادی شەهیدانی دەکەینەوە".
لە دوای گوتار و نوێژی هەینی، سەدان تورکمان نوێژی مردوویان بە غایبی بۆ شەهیدانی ١٥ی تەمووز ئەنجام دا.