Sarmand Hameed
14 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2020
ھەولێر - AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانییەوە پیرۆزبایی دەکات و دەڵێت "سڵاو لە سلێمانی، شاری ھەڵمەت و قوربانی و پایتەختی رۆشنبیریی کوردستان".
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمان لە ھەژماری خۆی لە تویتەر و فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، نووسیویەتی، "٢٣٦ـەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا، سڵاو لە سلێمانی، شاری ھەڵمەت و قوربانی و پایتەختی رۆشنبیریی کوردستان.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا نووسیوویەتی "ئەو یادە لە ھەموو لایەک پیرۆز دەکەم و ھەر سەرفراز بێت سلێمانی".
جێی ئاماژەیە، شاری سلێمانی لە ١٤ ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٧٨٤دا لەلایەن ئیبراھیم پاشای بابان دامەزراوە.