Muhammed Ali Kamal
30 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2022
هه‌ولێر-AA
ئاگرێكی گه‌وره له نزیك پێشانگاكانی ئۆتۆمبیل له شاری هه‌ولێر كه‌وته‌وه و به‌پێی زانیارییه‌كان له‌نێو دوو كارگه‌دایه.
به‌پێی ئه‌و وێنه و گرته ڤیدیۆییانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی كه شایه‌تحاڵان بینیویانه، ئاگرێكی گه‌وره له نێو ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه پێشانگاكانی ئۆتۆمبیلی تێدایه، له شاری هه‌ولێر كه‌وتووه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاگره‌كه له‌نێو دوو كارگه‌دا كه‌وتووه‌ته‌وه.
تا ئێستا هیچ زانیاریی و راگه‌یه‌ندراوێك له‌باره‌ی ئاگره‌كه‌وه له‌لایه‌ن به‌رگریی شارستانییه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.