Ali Mukarrem Garip,Ramal Abdullah Mahmood
16 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2019
كه‌ركووك – AA
له دوو پەلاماری جیای رێكخراوی تیرۆریستی داعش له پارێزگای كه‌ركووك، شه‌ش پۆلیس کوژران.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركووك، لیوا روکن سهعەد حه‌ربییه به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند کە له دوو پەلاماری جیای رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له پارێزگای كه‌ركووك، شه‌ش پۆلیس کوژراون.
له پەلاماری یه‌كه‌مدا کاروانێکی پۆلیس له میانی راپەڕاندنی ئه‌ركه‌كه‌یدا له نزیك گوندی عه‌له‌وییه سەربە ناحیه‌ی ریاز باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك كه‌وتۆته بۆسه‌ی تیرۆریستانه‌وه و له‌و پەلامارەدا كه چه‌كی ئۆتۆماتیكی به‌كارهێندراوه چوار پۆلیس كوژراون.
لیوا روکن سەعەد حه‌ربییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه پەلاماری دووه‌م له نزیك گوندی تهلسوسه سه‌ربه ناحیه‌ی ره‌شاد باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك ئه‌نجامدراوه له كاتێكدا كه تیمه‌كانی پۆلیس بۆ چوونه سه‌ر ئهركهنیانان كه‌وتوونه‌ته ئه‌و بۆسه‌یه‌ی تیرۆریستیان بۆیان ناونه‌ته‌وه و له ئاكامی تهقهلێكردنیان دوو پۆلیس كوژراون.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئۆپه‌راسیۆنی به‌رفراوان له‌و ناوچانه ده‌ستیپێكردووه كه پەلامارەكانی لێ ئه‌نجام دراون.