Rewa Mahmood Hasan
30 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2019
سلێمانی-AA
ئێوارەی ئەمڕۆ بارھەڵگرێك کە ژمارەی سلێمانییە وەرگەڕا و لە ئەنجامدا شۆفێری ئۆتۆمۆبێلەکە و سەرنشینێک برینداربوون.
ئەوەش زانراوە کە بارھەڵگرەکە باری سێوی پێبووە و دوای گەیشتنی تیمەکانی پۆلیسی ھاتووچۆ، لێکۆڵینەوە لەھۆکاری رووداوەکە دەستیپێکردووە.
ئەوەی بەدیدەکرێت ئهوهیه كه رووداوی ھاتووچۆکە لەشوێنێکدا روویداوە کە بەھۆی چاککردنی رێگاکە لە دووسایدەوە دەبێتە یەک ساید.
ئاماژه بهوهدهكرێت بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون و تەندروستیان جێگیرە.
ئۆتۆمۆبێلی پۆلیس و فریاکەوتن لەشوێنی رووداوەکەن بۆ لێکۆڵینەوە و رێکاری پێویست.