Zana Natık Kerem
20 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2022
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی شەش تیرۆریستی لە پارێزگای بەغدا ناوەڕاستی ئەو وڵاتە، راگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاوی کردەوە کە ھێزەکانی سەربە فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا لە خاڵەکانی پشکنین لە قەزاکانی ئەبو غرێب و تاجی، هەروەها ئینتیسار لە پارێزگای بەغدا، شەش تیرۆریستییان دەستگیرکردووە.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان، بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوون.
باسی لەوەش کردووە کە رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەر تیرۆریستە دەستگیرکراوەکاندا، گیراوەتەبەر.