Rewa Mahmood Hasan
06 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2020
سلێمانی- AA
بەرپرسی کۆمیتەی ١٤ی پیرەمەگروونی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، زۆراب مه‌جید ئاشكرایكرد له ساڵی ٢٠١٧ه‌وه ئه‌مه دووه‌م جاره به‌وشێوه‌یه په‌لاماری كۆمیته‌كه‌یان ده‌درێت و ده‌سووتێنرێت و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پاسه‌وان و چه‌كداریشیان هه‌بووه به‌ڵام نه‌یانویستووه خوێنی خۆپیشانده‌ران بڕژێت و ته‌قه‌یان نه‌كردووه.
زۆراب مه‌جید له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی له‌وه‌كرد كه، گرژیی و ئاڵۆزییه‌كانی پیره‌مه‌گروون له دوێنێوه و ماوه‌ی دوو رۆژه به‌رده‌وامه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ رێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌كه به جۆرێكی دیكه گۆڕاوه، خۆپیشانده‌ران په‌لاماری باره‌گا و فه‌رمانگه‌كانیان داوه.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه زیاتر په‌لاماره‌كانیان به ئاڕاسته‌ی كۆمیته بووه و كاتژمێر ٤:٣٠ی ئێواره خۆپیشانده‌ران هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ریان.
بەرپرسی کۆمیتەكهی یه‌كێتیی ئاشكرایكرد سه‌ره‌تا ویستوویانه خۆپیشانده‌ران هێمن بكه‌نه‌وه و تێ‌یان بگه‌یه‌نین كه داواكردنی ماف به‌وشێوه‌یه نابێت، به‌ڵام شكستیان هێناوه و گوتی: "ئه‌وان زۆر بوون و ئێمه ژماره‌مان كه‌م بوو، ئه‌مه له‌كاتێكدا ئێمه پاسه‌وان و چه‌كداریشمان له‌گه‌ڵ بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌لامانه‌وه گرنگ بوو ئه‌وه بوو كه گیانی خۆپیشانده‌ران بپارێزین. چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ش نه‌بووین كه به‌وشێوه‌یه په‌لامار بدرێین چونكه ئێمه باره‌گای حیزبین نه‌ك وه‌زاره‌تی دارایی و حكوومه‌ت".
له‌باره‌ی شێوازی هێرشی خۆپیشانده‌رانیش، زۆراب مه‌جید رایگه‌یاند: "به مۆڵۆتۆف و به به‌نزین هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گای كۆمیته" و جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه به هه‌مان شێوازی په‌لاماردانی ساڵی ٢٠١٧ په‌لاماری كۆمیته‌یان داوه‌ته‌وه و ئه‌وكاته‌ش كۆمیته له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه سووتێنراوه.