Rewa Mahmood Hasan
06 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2020
سلێمانی- AA
بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی وه‌رنه‌گرتنی مووچەکانیان، هاووڵاتیانی شارۆچکەی پیرەمەگروون رژانە سەر شەقامەکان و له‌به‌رامبه‌ردا ژمارەیەکی زۆر پۆلیسی چالاکی مەدەنی، هێزی ئاسایش و پۆلیس بڵاوەیان پێکراوە. خۆپیشانده‌ران تا ئێستا كۆمیته‌ی یه‌كێتییان سووتاندووه و به‌نیازی سووتاندنی ناوچه‌ی پارتین.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، دوای ئەوەی رووبەرووی هێزە ئەمنییەکان بوونەوە، خۆپیشاندەران بەرەو بارەگای حیزبەکان لە پیره‌مه‌گروون پێشرەویان کرد و ئاگریان بەردایە کۆمیتەی یەکێتیی نیشتمانیی كورستان.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، خۆپیشاندانەکان لە شارۆچکەی پیرەمەگرون بەردەوامی هەیە و سەرەڕای بەرپەرچدانەوەیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، خۆپیشانده‌ران لەبەردەم بارەگای ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان گردبوونەتەوە و درووشم دژی حیزبەکانی نێو کایەی حوکمڕانی دەڵێنەوە و نایشارنەوە کە بەنیازی گڕتێبەردانی بارەگای ناوچەی پارتین.