Zana Natık Kerem
24 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2021
ھەولێر ــ AA
لە ئاکامی پەلامارێکی چەکداریی بۆسەر خاڵێکی ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی لە باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک، سێ پۆلیس کوژران و یەکێکی دیکەیش برینداربوو.
ئەفسەرێک لە پۆلیسی کەرکووک بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند، ژمارەیەک چەکدار کە گومان دەکرێت سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بووبن ھێرشیانکردووەتە سەر خاڵێکی ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی لە ناحیەی رەشاد باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک.
ئەفسەرەکە ئاماژەی بەوەیشدا کە لە ئاکامی ھێرشەکەدا، سێ پۆلیس کوژراون و یەکێکی دیکەیش برینداربوو.