Zana Natık Kerem
07 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2022
ھەولێر ــ AA
دەستەی گشتیی کەشناسی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەو خۆڵبارینەی کە ناوچەکانی وڵاتی گرتووەتەوە، تا رۆژی دووشەممەی داھاتوو بەردەوام بێت.
دەستەی گشتیی کەشناسی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، سەرەتای خۆڵبارینەکەی ئەمجارە لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای عێراق دەستی پێ کردووە کە ئێستا پارێزگاکانی دیکەی گرتووەتەوە.
دەستەی ناوبراو ئەوەیشی خستووەتەڕوو، پێشبینی دەکرێت خۆڵبارین تا رۆژی دووشەممەی داھاتوو بەردەوام بێت.
ماوەی چەند رۆژێکە خۆڵبارین بەچڕی ناوچەکانی باکوور، باشوور، رۆژئاوا و رۆژھەڵاتی عێراقی گرتووەتەوە.
دوێنێ ھەینی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی کەرکووک ئاشکرای کردبوو، بەھۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی کە پارێزگاکەی گرتووەتەوە، زیاتر لە ٦٠ کەس بەھۆی تەنگەنەفەسییەوە گەیەندراونە نەخۆشخانەکان.