Zana Natık Kerem
07 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2022
ھەولێر ــ AA
وەزیری بەرگریی عێراق، جومعە عناد سەعدون بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی ئەمنی، ھەروەھا ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە بۆسەر پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین ئەنجام دەدرێن، گەیشتە پارێزگاکە.
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا رەسوڵ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی کردەوە کە جومعە عناد سەعدون بە یاوەری ھەریەک لە سەرۆک ئەرکانی سوپا، فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر شممەری و یاریدەدەری سەرۆکی ئەرکانی سوپا بۆ کاروباری ئۆپەراسیۆنەکان، فەریق روکن قەیس محەمەداوی و ژمارەیەک فەرماندەی باڵا لە وەزارەتی بەرگریی گەیشتووەتە پارێزگای سەڵاحەددین.
راشیگەیاندووە، ئامانج لە سەردانەکەی وەزیری بەرگریی عێراق، جومعە عناد سەعدون بۆ پارێزگای سەڵاحەددین، ئاگاداربوونە لە رەوشی ئەمنی، ھەروەھا ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە بۆسەر پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین ئەنجام دەدرێن.