Rewa Mahmood Hasan
25 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2020
سلێمانی-AA
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان، بۆ پەرەپێدانی دیموکراسیی بەهاوکاری رێکخراوی سندوقی نیشتمانیی بۆ دیموکراسی (NED)ی ئەمریکیی گفتوگۆیەکی کراوی تایبەتی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییە فیدرالییەکانی پارێزگای سلێمانی بە میوانداری هەریەک لە نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەحمەد حاجی رەشید و حەسەن ئاڵی ئەنجام دا.
دوای دیدارەکە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەش بۆ هەریەک لە ئەحمەد حاجی رەشید و حەسەن ئاڵی ئەنجام درا.
نگرە رۆژنامەوانییەکەدا گوتی: "لەسەر بانگهێشتی رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان، لەگەڵ برامان حەسەن ئاڵی توانیمان لەگەڵ ئەو بەڕێوەبەرایەتییانەی کە پەیوەندیان هەیە بە وەزارەتەکانی حکوومەتی ناوەندییەوە، واتە بەشێک لە فیدرالییەتیان دانیشتن ئەنجام بدەین لە کاتێکدا هەندێک کێشە و گرفت هەیە بۆ نموونە لە پیتاکی خۆراک لە کۆمەڵێک کۆمپانیا کە چاودێری بازرگانی خۆراکەکانیان دەکەن و هەندێکیان لە بەغدا کێشەیان بۆ دروست دەبێت، حەزمان کرد گوێ لەو لایەنانە بگرین تا ئێمە وەک نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەتوانین چیمان پێ بکرێت لە وەزارەت پەیوەندیدارەکانی بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان. ئەوەی لەلایەن ئێمەوە بکرێت ئەوەیە بەڵێن دەدەین هەر جۆرە نووسراوێک و پێشنیازێکمان پێ بگات دەیگەیەنینە جێی خۆی لە وەزارەتەکانی حکووکەتی عێراقی لە بەغدا".