Ramal Mahmood
07 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2017
له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا که له باکووری سووریا بەردامە، فڕۆکەکانی فەرماندەیی هێزی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر ١٢ ئامانجی داعش لە ئەلباب، بزاغە، سوفلانیە و قەبر ئەلموکری کە شوێنی حەوانەوە، بنکەی فەرماندەیی، خاڵی پشکنینی داعش بوون خاپوور کران و چەک و ئۆتۆمبێلەکانیان تێکشکێنران. لە ئاکامی پێکدادانەکانیش لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٢١ تیرۆریستی داعش کوژران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له‌لایه‌ن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوه بڵاوکراونه‌ته‌وه، ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات که له ٢٤ی ئابی ٢٠١٦ەوە به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی هه‌ڕه‌شه‌ی رێکخراوه تیرۆریستییه‌کان و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ئاسایشی سنوور له باکووری سووریا ده‌ستی پێکردووه، پێی ناوەتە ١٣٧مین رۆژییەوە.
گرووپه‌كانی هێزی ئه‌ركی تایبه‌ت كه لە چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا پێکهاتوون، به‌پشتیوانی بۆردومانی چڕی ئاسمانیی و زه‌مینی، به‌رده‌وامن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پلانی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌لباب. لەو چوارچێوەیەشدا چەندین شوێنی حه‌وانه‌وه، سه‌کۆی به‌رگریی، پێگە، چه‌ک و ئۆتۆمبیلی چه‌کدارانی داعش کرانه ئامانج و له‌ناوبران.
لەمیانی شەڕو پێکدادانەکان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٢١ چەکداری داعش کوژران.
دوای دەستنیشانکردنی ١٥٦ ئامانجی داعش کە وەک کە شوێنی حەوانەوە، پێگە، خاڵی پشکینی داعش بوون خاپوور کران و چەک و ئۆتۆمبێلەکانیان تێکشکێنران.
له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا که له باکووری سووریا درێژه‌ی هه‌یه، فڕۆکە جەنگییەکانی فەرماندەیی هێزی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر ١٢ ئامانجی داعش لە ئەلباب، بزاهاگ، سوفلانیە و قەبر ئەل موکری کە شوێنی حەوانەوە، پێگە، خاڵی پشکینی داعش بوون خاپوور کران و چەک و ئۆتۆمبێلەکانیان تێکشکێنران. کامێرایەکی چاودێری داعش لە ناوچەی زارزور و کامێرایەکی دیکەی چاودێری لە باکورری ئەبو تاڵتاڵ خرانە خوارەوە.