Abdulhameed Husseın Karam
08 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2020
ھەولێر - AA
ئەمڕۆ كاتژمێر ١١:٣٠ خوله‌كی بەیانی، له هه‌ولێر، به هۆی دروستبوونی دەمەقاڵە لە نێوان دوو برا، براگەورەکە چه‌ك له برا بچووكه‌كه‌ی راده‌كێشێت و تەقەی لێده‌كات.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان برا بچووکەکە بە ھۆی ئەوەی گوللەکە بەر سنگی کەوتبوو بەسەختی برینداربووە و ئێستا لە نەخۆشخانە نەشتەرگەری بۆ دەکرێت، ھاوکات تەقەکەرەکە گوللەی بە خۆیەوە ناوە و خۆی کوشتووە.
شایه‌نی باسه ھەر دوو براكه خێزاندارن و، پۆلیسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ھاتوچۆن و تەمنیان لە نێوان ٣٧ بۆ ٤٠ ساڵیدایە.
هاوكات لێكۆڵینه‌وه ه رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.