Fevzi Kemal Karagöz
25 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2020
ئادیامان- AA
پەیکەرێکی هەرقل لە چیای نەمرود رزگار کرا.
پەیکەرێکی هەرقل لە شوێنەواری مێژوویی چیای نەمرود بەهۆی بوومەلەرزە و بارینی بەفری زۆرەوە فشاری کەوتبووە سەر و شوێنەکەی لەقبووبوو کەمێک بەرەو پێشەوە چەمابۆوە.
بۆ رێککردنەوەی شوێنی پەیکەرەکە و پاراستنی لە بوومەلەرزە مۆڵەتی چاککردنەوەی جێگەکەی لە بەڕێوبەرایەتی مۆزەخانەی ئادیامان و دەزگای پاراستنی شوێنەوارە کولتوورییەکانی ئورفا وەرگیرا.
دوای ئەمە تیمەکانی مۆزەخانەی ئادیامان و بەڕێوبەرایەتی تاقیگەی نۆژەنکردنەوە و پاراستنی شوێنەواری مێژوویی عەنتاب دەستیان بە کارەکانی رێککردنەوەی پەیکەرەکە کرد.
پەیکەرەکە بە پەت بەسترایەوە و لەڕێگەی سیستمی کالاسکاوە ٣٠ سانتیمەتر رێککرایەوە و ژێرەکەی پڕکرایەوە، بەم شێوەیەش دوای دوو رۆژ کارکردن پەیکەرەکە لە کەوتنە خوارەوە رزگار کرا.