Gamze Türkoğlu Oğuz,Hemın Othman Mohammed
15 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
بی بی سی بڵاویکردەوە، خانه‌ی مه‌زادی سوسبی له نیویۆرك یه‌كێك له تابلۆكانی نیگاركێشی فه‌ڕه‌نسی، كلاود مۆنیت كه به بۆیه‌ی رۆن دروستكراوه و مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1890 خسته زیادكردنی ئاشكراوه و به 110 ملیۆن و 700 هه‌زار دۆلار فرۆشرا و ریكۆردی شكاند.
له كاتێكدا باس له‌وه ده‌كرێت كه ئه‌وه یه‌كه‌مجاره به‌های سه‌روو 100 ملیۆن دۆلار بدرێت به وێنه‌یه‌كی چاپكراو، هاوكات ناسنامه‌ی ئه‌و كڕیاره‌كه ئاشکرا نەکرا كه كێبڕكێی له‌گه‌ڵ ئه‌و پێنج كه‌سه‌ی دیكه كردووه له مه‌زاده‌كه‌دا.
به‌شێكی زۆری 25 به‌رهه‌می زنجیره‌ی شارای گیا كه كلاود مۆنیت له‌و تابلۆیه‌یدا وێنه‌ی ژیانی گونده‌واری نزیك خانووه‌كه‌ی كێشاوه له ناوچه‌ی نۆرماندیه له پێشانگا هونه‌رییه‌كانی سه‌رتاسه‌ری جیهان نمایش ده‌كرێت.
پێشتر کلاود مۆنیت تابلۆی Nympheas en fleur (ئه‌و گوڵه نیلۆڤهرانهی گوڵ ده‌كه‌ن)ی به به‌رزترین نرخ فرۆشت. تابلۆكه له ئایاری 2018دا، به به‌های 84 ملیۆن و 700 هه‌زار دۆلار فرۆشرا.