Burcu Çalık,Ramal Abdullah Mahmood
16 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی كولتوور و گه‌شتیاری توركیا رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ له میانی ٧٢ه‌مین فێستیڤاڵی كان بۆ فیلمی سینەمایی كه به گرنگترین فێستیڤاڵی فیلم له جیهان ناسراوه شه‌وی توركیا رێك ده‌خرێت.
به‌رنامه‌كه ئێواره‌ی سبه‌ی له خاڵی به‌یه‌كگه‌یاندنی ئه‌ستێره‌كانی فێستیڤاڵه‌كه Majestic Beach رێك ده‌خرێت كه تیایدا بانگهێشتكراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بواری سینه‌ما، هونه‌ر، مۆدا، خۆراكسازی، گه‌شتیاری، میدیایی و كارسازی به‌شداری تیادا ده‌كه‌ن.
رێوڕه‌سمه‌كه به میوانداری وه‌زیری كولتوور و گه‌شتیاری توركیا، مه‌همه‌ت نوری ئارسۆی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له روانگه‌ی ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت له لایه‌ن توركیا بۆ كه‌رتی سینه‌ما به تایبه‌تمه‌ندییه جوگرافی و كه‌شوهه‌واییه‌كان بۆ ده‌رهێنانی فیلم گرنگی له‌خۆ ده‌گرێت. جگه له رۆڵی به‌رنامه‌كه له ناساندنی توركیا به به‌شداربووان.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت فێستیڤاڵی كان كه وه‌ك "دڵی سینه‌مای جیهان" ناو ده‌برێت و پشتیوانی له ده‌رهێنه‌رانی فیلمی سینه‌مایی بیانی ده‌كات ژماره‌یه‌كی زۆر پڕۆژه‌ی فیلم و زنجیره دراما له توركیا ده‌ربهێندرێن.