Sangar Hamad Azeez
30 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2016
ئیستانبوڵ
لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی شاری ئیستانبوڵ، دەست بەسەر تابلۆیەکی نیگارکێشی ئیسپانی پابلۆ پیکاسۆدا گیرا.
بە گوێرەی زانیاریەکان، تیمەکانی ئاسایشی تورکیا، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانیان لە شاری ئیستانبوڵ دەستیان بەسەر تابلۆیەکی پابلۆ پیکاسۆ کە ئافرەتێکی رووتە و قژی دادەهێنێت داگرتووە.
راگەیەنرا کە ئەو تابلۆیە مێژووەکەی بۆ ساڵی ١٩٤٠ دەگەڕێتەوە ودرێژییەکەی ١٢٣سانتیمەترە و پانییەکەشی٩٢ سانتیمەترە، لە ماڵی ئافرەتێک لە نیویۆرک دزراوە و هێنراوەتە ئیستانبوڵ.
جێگای باسە مانگێک لەمەوبەر هێزەکانی ئاسایش دوای ئەوەی درکیان بەوە کرد کە کارێکی لەو شێوەیە لە ئارادایە بە نهێنی دوو کارمەندیان نارد کە گوایە کڕیاری تابلۆکەن بە ٨ ملیۆن دۆلار و دوای چەندین جار چاوپێکەوتن دواجار توانییان دزەکان دەستگیر بکەن و دەست بەسەر تابلۆیەکەدا بگرن.
راشگەیەنرا ئەو دزەی کە تابلۆیەی لە ئەمریکا دزیوە لەلایەن ئێف بی ئای داواکراوە.
لە ئێستادا گومانلێکراوەکان لە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ئیستابوڵ لێکۆلینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
بەمەبەستی دڵنیابوون لە ئۆریجناڵی، تابلۆکە نێردرا بەشی هونەرە جوانەکانی زانکۆی میعمار سینان لە ئیستانبوڵ.