Heman Hussein Yaseen
11 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2020
ههولێر - AA
ئەمڕۆ ١١ی ئادار، یادی ئازادکردنی شاری ھەولێرە لە راپەڕینی گەلی کوردستان ساڵی ١٩٩١ و ساڵانە لەم یادەدا چەندین چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئەمساڵ بەھۆی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19)، پشوو لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتی ھەرێم راگەیەندراوە و بۆنەکانی ئادار و نەورۆزیش تا کاتێکی نادیار دواخراون.

پێچەوانەی ساڵانی رابردوو، بەھۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) لە شاری هەولێر خەڵک کەمتر ھاتووەتە دەرەوە و بەشێکی زۆری دوکانەکانیش داخراون.
