Eşref Musa,Burak Karacaoğlu,Selen Temizer,Hemın Othman Mohammed
18 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2019
ئیدلب - AA
كڵێسای قه‌لب لوزه كه سه‌رچاوه‌ی ئیلهامی زۆر كڵێسای قوتی ئه‌ورووپایه كه كڵێسای نۆتردامی مێژووییشیان له‌نێودایه، له‌شاری ئیدلبی سووریایه.
دوای ئه‌وه‌ی كڵێسای نۆتردام كه یه‌كێكه له سمبوولهكانی پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا، رۆژی دووشه‌ممه به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر زیانێكی زۆری به‌ركه‌وت و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بووه جێی باس، چاوه‌كان چوونه سه‌ر سه‌رچاوه‌ی ئیلهامی ئه‌و كڵێسایه كه له ئیدلبە.
كڵێساكه كه له گوندی قه‌لب لوزه-ی سه‌ربه ناحیه‌ی حارمای خۆرئاوای ئیدلبه و هه‌مان ناوی لێنراوه، له‌لایه‌ن ئاژانسی ئانادۆڵوه‌وه وێنه‌ی دیمه‌نی پاشماوه‌كانی تۆماركرا.
كڵێساكه له سه‌ده‌ی پێنجه‌مدا له سه‌رده‌می بێزهنتیهكان دروستكراوه، چوت مناره‌كه‌ی و دیواری چوارده‌وری به‌پێوه ماوه.
كڵێساكه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له نزیك سنووری توركیایه له‌میانی شه‌ڕی ناوخۆی سووریادا نه‌كراوه‌ته ئامانج، به‌ڵام پیش جه‌نگ پیشتگوێ خراوه و ئێستا پێویستی به نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه.
سه‌باره‌ت به مێژووی كڵێساكه، مێژوونووسی سووری، فه‌یاز كاڤسارا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و، رایگه‌یاند: "كڵێسای قه‌لب لوزه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كڵێساكانی سووریا. چووت مناره‌كانی به‌ری خۆرئاوای رووخساری پێشه‌وه‌ی و چوار دیواره‌كه‌ی له سه‌ده‌ی پێنجه‌مه‌وه به‌پێوه‌یه. كڵێساكه كه له سه‌ده‌ی پێنجهنمدا دروستكراوه په‌رستگای مه‌سیحیه‌كانی باكووری سووریایه".
گوتیشی: "كڵێساكه له سێ به‌ش پێكهاتووه و دوو ده‌رگای هه‌یه به‌سه‌ر باشووردا ده‌روانن. یه‌كێكیان بۆ ژنان و ئه‌وی دیكه‌یان بۆ پیاوانه. ئه‌و ده‌رگایه‌ی به‌سه‌ر خۆرئاوادا ده‌ڕوانێت به‌شی سه‌ره‌وه‌ی نوشتاوه‌ته‌وه. ئه‌و ده‌رگایه به‌سه‌ر ژوورێكدا ده‌كرێته‌وه. پاش ئه‌وه دوو مناره هه‌ن له‌لای راست و چه‌پ".
كاڤسارا باسی له‌وه كرد كه ئه‌و مه‌سیحی و ته‌لارسازانه‌ی له سه‌ده‌ی یانزده و دوانزده‌دا ئه‌و كڵێسایهیان بینیوه نه‌خشه‌كه‌یان گواسته‌وه بۆ ئه‌ورووپا و، گوتی: "له‌و سه‌ده‌یه به‌دواوه شێوازی قوتی به ئه‌ورووپادا بڵاوبووه‌وه، له راستیدا سه‌رچاوه‌ی ئیلهامه‌كه‌ی قه‌لب لوزه‌ی ئیدلبه. توێژه‌ری فه‌ڕه‌نسی، مێلجۆیر دی ڤۆگوی كه له ساڵی 1862 سه‌ردانی ئیدلبی كرد و له كتێبی "Syrie centrale, Architecture civile et religieuse du Ier au VIIe siècle" (ناوه‌ندی سووریا، له‌سه‌ده‌ی حه‌وته‌مدا ته‌لارسازی مه‌ده‌نی و ئایینی) باسی له‌وه كردووه. ئه‌گه‌ر سه‌رنج له به‌شی پێشه‌وه‌ی نۆتردام بدرێت لێكچوویهكی زۆر ده‌بینرێت له‌نێوان ئه‌و دوو كڵێسایه‌دا. كتێبه‌كه‌ی دی ڤۆگوی له 1865دا له پاریس بڵاوكرایه‌وه. دوو جه‌ڵده و باس له شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی سووریا ده‌كات. كتێبه‌كه‌م وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی. 150 وێنه‌ی له‌ناودایه. له كتێبه‌كه‌دا حه‌وت وێنه‌ی كڵێسای قه‌لب لوزه هه‌یه".
ئه‌و گونده‌ی كڵێساكه‌ی تێدایه له ساڵی 2011دا له به‌شی "گونده دێرینه‌كانی باكووری سووریا" خرایه لیستی میراسی یونسكۆوه.